گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنییەکى مەترسیدار لەبارەى بۆمبە دوکەڵدارەکە ئاشکرا دەکرێت

2019.11.08 - 17:39
نهێنییەکى مەترسیدار لەبارەى بۆمبە دوکەڵدارەکە ئاشکرا دەکرێت
ناس کورد – ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی دەربارەی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە عێراق بڵاوکردەوە. . ئەمڕۆ (هەینی، 8ی تشرینی دووەمی 2019)، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "هێزە ئەمنییەکانی عێراق کۆمەڵێک پێشێلکارییان ئەنجامداوە و یەکێک لەو پێشێلکاریانە بەکارهێنانی جۆرێک لە بۆمبی گازی دوکەڵی فرمێسکڕێژە کە دژی خۆپیشاندەران بەکاریان هێناوە کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون". . هیومان ڕایتس وۆچ لە راگەیەندراوکەیدا نهێنییەکی مەترسیداری ئاشکرا کردوە و جەخت دەکاتەوە "هێزە ئەمنییەکان بە ئەنقەست ئەو بۆمبە دوکەڵدارانەیان لەچەکەکانیانەوە ئاڕاستەی سەری خۆپیشاندەران کردوە و سەریان پێکاوون". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى هیومان"16 خۆپیشاندەر بەهۆی ئەوەی ئەو بۆمبە دوکەڵدارانە بەر سەر یان لاشەیان کەوتوە و بەسەختی برینداربوون لەبەغداد و چەند شارێکی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق، گیانیان لەدەستداوە". .   ڕێکخراوەکە روونیکردووەتەوە :"تەنها لە ڕۆژانی 25ی تشرینی یەکەم تاوەکو 4ی تشرینی دووەمی 2019 بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە 105 خۆپیشاندەر کوژراوون و 5 هەزار و 655 خۆپیشاندەریش بریندار بوون". . راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (هەینى) ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى “ئه‌منستى ئه‌نته‌رناشیوناڵ”، زانیارى نوێى له‌سه‌ر ئه‌و بۆمبه‌ى بۆ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى عێراق به‌كارهێنرا ئاشكرا کرد و ڕایگەیاند:"بۆمبێكى ترسناكى ئێرانی بۆ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا به‌كارهاتووه‌ و لەبەدواداچونەکانماندا دەرکەوتوە کە ئه‌و بۆمبه‌ قه‌باره‌كه‌ى ده‌گاته‌ 40 ملم و خۆپیشانده‌رانى شاره‌كانى عێراقى پێ كوژراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ بۆمبى فرمێسكڕێژى جۆره‌كانى M651 و بۆمبى دوكه‌ڵى  M713 له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگری‌ ئێرانییه‌وه‌ دروستكراوون". .