گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڤیدیۆ؛ ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی وڵاتەکەی خستەخوارەوە

2019.11.08 - 16:58
بەڤیدیۆ؛ ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی وڵاتەکەی خستەخوارەوە
ناس کورد- بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینى)، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی بەندەری ماهشەهر لە باشوری ئێران خستەخوارەوە و فەرماندەی هێزەکەش ڕایگەیاند "فڕۆکەکە سنوری ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە". . عەلیڕەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی سوپای ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند :"بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوای ئەوەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، سنوری ئاسمانی وڵاتەکەمانی بەزاند، پێش ئەوەی بگاتە شوێنە هەستیار و گرنگەکانمان بە مووشەکێک خستمانە خوارەوە". . هاوکات، غوڵامرەزا شەریعەتی، پارێزگاری خوزستان، روونیکردەوە "پاشماوەی فڕۆکەکە کەوتووەتە دەورووبەری بەندەری ماهشەهر و بێ هیچ گومانێک هی وڵاتێکی بیانییە". . تائێستا هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە کە فڕۆکەکە هی چ وڵاتێکە و هیچ وڵاتێکیش لەسەر ڕووداوەکە روونکردنەوەى نەداوە. . [video width="416" height="240" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/11/c79d1d8373446ce1c6802773fea4da2317767506-240p.mp4"][/video]