گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومان لە دەستگیرکردنى کەسە نزیکەکانى بەغدادى دەکرێت..لە تورکیا دەپارێزرێن

2019.11.08 - 16:12
گومان لە دەستگیرکردنى کەسە نزیکەکانى بەغدادى دەکرێت..لە تورکیا دەپارێزرێن
ناس کورد-   ڕاگه‌یاندنى هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى هاوسه‌ر و چه‌ند خزمێكى نزیکى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌توركیا له‌لایه‌ن رەجەب تەیب ئه‌ردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیاوە گومانى لەلاى چالاكوانانى ئه‌و وڵاته‌ دروستکردووە و ده‌ڵێن ئه‌و كاره‌ بۆ پاراستنیان ئه‌نجامدراوه‌ نه‌ك ده‌ستگیركردنیان. . فه‌هیم تاچیكن، دیپلۆماتكارى توركیا ئاماژە بەوە دەکات "توركیا كه‌وتووه‌ته‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى خراپه‌وه‌ له‌دواى كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى". . ئەو دیپلۆماتکارەى تورکیا روونیدەکاتەوە، ئه‌مریكا و ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق ترسیان له‌وه‌ هه‌بووه‌ گه‌ر بێتو توركیا به‌پلانى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بزانێت ئه‌وا پلانه‌كه‌ دزه‌ پێده‌كرێت و ده‌گاته‌وه‌ داعش. . دواى كوشتنى ئەبوبەکر به‌غدادى، ئه‌ردۆگانیش ده‌ستگیركردنى هاوسه‌ره‌كه‌یى و چه‌ند خزمێكى به‌غدادى له‌ توركیا ڕاگه‌یاند و وتی:"ئێمه‌ش هاوسه‌رى به‌غدادیمان ده‌ستگیر كردووه،‌ به‌ڵام نه‌مانكردووه‌ به‌هه‌را". . بەوتەى تاچیکن، به‌غدادى له‌ناوچه‌یه‌كدا ده‌ستگیركراوه كه‌ له‌ساڵى2017ە‌وه لەژێر دەسەڵاتى‌ توركیایە‌، لەبارەى دەستگیرکردنى خزمەکانى بەغدادیشەوە لەلایەن تورکیا، دیپلۆماتکارەکە دەپرسێت "ئێستا خزمه‌كانى بەغدادى له‌توركیا ده‌پارێزێن یاخود ده‌ستگیر ده‌كرێن؟". .