گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامى نوێی سیستانى هێزە ئەمنییەکان توندوتیژى بەرانبەر خۆپیشاندەران ڕابگرن

2019.11.08 - 12:31
پەیامى نوێی سیستانى  هێزە ئەمنییەکان توندوتیژى بەرانبەر خۆپیشاندەران ڕابگرن
ناس کورد- نوێنەرى عەلى سیستانى ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکان ئازایەتى عێراقییەکانى ئاشکراکرد و نابێت هەلى چاکسازى لەدەستبدرێت، داواشى لە هێزە ئەمنییەکان کرد بەکارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران بوەستێنن. . عەبدولمەهدى کەربەلایی نوێنەرى عەلى سیستانى لە وتارى هەینیدا ئاماژەى بەوەشکرد، نابێت هەلى چاکسازى لەدەستبدرێت و پرۆسەکە پشتگوێ بخرێت. . هۆشداریشیدا لەوەى دۆخى ئێستا بقۆزرێتەوە لەلایەن هێزى ناوخۆیی و دەرەکییەوە بۆ زیانگەیاندن بە عێراق. . نوێنەرى سیاسی باسى لەوەشکرد، خۆپیشاندانى ئاشتیانە مافى هەر هاوڵاتییەکى عێراقییە و هیچ کەسێک ناتوانێت رێگریى لە خەڵک بکات لەو بارەیەوە. . هەروەها بەرپرسیارێتى بەکارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران خستە ئەستۆى هێزە ئەمنییەکان. . جەختیشیکردەوە، هەلێکى دەگمەن لەبەردەم سیاسییەکاندایە بۆ جێبەجێکردنى چاکسازى و پێویستە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرى کێشەکان دابنرێت. . لەسەرەتاى تشرینى یەکەمى ئەمساڵەوە خۆپیشاندانى بەرفراوان بەغدا و چەندین پارێزگاى دیکەى عێراقى گرتووەتەوە، بەهۆى زۆربوونى بێکارى و کەمى خزمەتگوزاریییەوە. . هێزە ئەمنییەکان بەهێز و چەک بەرەنگارى خۆپیشاندەران بوونەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 260 کەس کوژران و هەزارانى دیکەش برینداربوون.