گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەوێکى تەواوى بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەسەربرد لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەیدا مرد

2019.11.08 - 09:37
شەوێکى تەواوى بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەسەربرد  لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەیدا مرد
ناس کورد- دواى بەردوامبوونى لە یاریی ڤیدیۆیی و ئەلیکترۆنى بەدرێژایی شەو، مێردمنداڵێکى تایلەندى لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەیدا بە مردویی دۆزرایەوە، بەهۆى توشبوونى بە جەڵتەى مێشکەوە. . بەپێی ڕۆژنامەى "میرور" ى بەریتانى، ئەو مێردمنداڵە کە ناوى بياوات هاريكونە و تەمەنى 17 ساڵە، خوى بە یاریی کۆمپیوتەرییەوە گرتبوو، شەوانە بەبەردەوامى یاریی شەڕ و کوشتارى دەکرد. . دواى یاریکردنى بۆ ماوەى شەوێک بەبێ وەستان، باوکى مێردمنداڵەکەى لەسەر زەوییەکە دۆزییەوە، دواى ئەوەى لەسەر کورسییەکەى کەوتبووە خوارەوە. . پزیشکانى پسپۆڕ هۆکارى مردنى ئەو مێردمنداڵەیان بۆ توشبوونى بە جەڵتەى مێشک گەڕاندووەتەوە، بەهۆى کاریگەریی بەردەوامبوونى لە یاریکردن بەدرێژایی شەو. . باوکى دەڵێت، سەرەڕاى ئەوەى بەبەردەوامى یاریدەکرد، لەم ڕۆژانەى دواییدا نەدەچووە قوتابخانە، پەردەکانى ژورەکەى دادەخست و بەردوام دەبوو لە یاریکردن تا دواى هەڵهاتنى خۆر. . باسى لەوەشکردووە، چەندینجار هەوڵیداوە منداڵەکەى هۆشیار بکاتەوە تا دەستبەرداریی ئەو خوەى بێت، بەڵام بێ سوود بووە.