گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانى هەژاند؛ پێنج کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون

2019.11.08 - 08:29
بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانى هەژاند؛ پێنج کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون
ناس کورد- بەرەبەیانى ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکى ئێرانى هەژاند و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون. . بەپێی میدیاکانى ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینى بومەلەرزەیەکی بەهێز، شارەکانی میانە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، تەورێز، زەنجان، گیلان و ئەردەبێڵی هەژاندووە. گوڕى بومەلەرزەکە 5.9 پلە بووە بە پێوەرى ڕێختەر، 10 چرکەی خایاندووە و بەهۆیەوە چەندین خانوو ڕوخاون. . بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆى بومەلەرزەکەوە تا ئێستا پێنج کەس کوژراون و 251 کەسیش برینداربوون.