گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای بەپەلە ئامادەکردنی بودجەی 2020 دەکات

عادل عەبدولمەهدی: کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاڵۆزن

2019.11.07 - 21:13
عادل عەبدولمەهدی: کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاڵۆزن
ناس کورد- سەرۆک وەزیرانى عێراق داوای لە لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەی 2020 کرد پەلە بکەن لە ئامادەکردنی بودجە و ڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمان، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد "کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵۆزن و پێویستە بە ڕاست و دروستی هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت". . عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتەیەکدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەی 2020، ئاماژەى بەوە کرد "کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزن و پێویستە بە "گیانێکی راست و دروست" هەنگاو بۆ چارەسەرکردنیان بنرێت". . له‌ میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەی 2020 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، روونیکردەوە: " بودجه‌‌ ته‌نیا ژماره‌ نییه و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ بودجه‌دا كێشه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رته‌كانی ئابووری، ته‌ندرووسی، پەروەردە و سەرجەم بواره‌كانی دیكه‌ش دروست ده‌كات". . هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئێمه‌ كار بۆ دیاریكردنی بودجه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ توانایدا بێت به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ڕاست و دروست ئیداری ئابوری وڵات بکات و داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانیش زیاد بكات، داواشیکرد پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی بودجەی 2020 و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت. . هەروەها دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی ئاڵۆزن و پێویستە بە گیانێکی ڕاست و دروستەوە هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەش، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ خراونه‌ته‌ڕوو، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و نەهێشتنی هەلی کار و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان. .