گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرنگترین پێشنیازەکانى هەمواری دەستوری عێراق.. ئەندامێکی لیژنەکە زانیاری ئاشکرا دەکات

2019.11.07 - 14:37
گرنگترین پێشنیازەکانى هەمواری دەستوری عێراق.. ئەندامێکی لیژنەکە زانیاری ئاشکرا دەکات
ناس کورد- ڕەشید عه‌زاوى، ئه‌میندارى گشتیى حزبى ئیسلامى عێراق و ئه‌ندامى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق گرنگترین خاڵه‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور و كاره‌كانى لیژنه‌ى ڕاسپێردراوى ئاشكراكردووه‌. . بەپێی قسەکانى ڕەشید عەزاوی، ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێكى گرنگ و ده‌ستنیشانكردنى گرنگترین خاڵه‌كانى هه‌مواركردنه‌كه‌ كراوه‌ و گفتوگۆى چڕوپڕیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت. . گرنگترین خاڵەکان: یەکەم: لیژنه‌كه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆئەوەى یارمه‌تیان بده‌ن به ‌ناردنى چه‌ند شاره‌زایه‌كى بوارى ده‌ستورى نێوده‌وڵه‌تى. . دووەم: لیژنه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌رشیفه‌كانى لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق كه‌ ساڵى 2005 ئاماده‌ كراون ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ و هه‌وڵده‌دات له ‌كۆبونه‌وه‌كانیدا سودى لێببینن. . سێیەم: گرنگترین پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور کە له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت و ده‌بێته‌ جێى مشتومڕ، دیارىكردنى سیستمى (پەرلەمانی یان سەرۆکایەتییە). . چوارەم: ماده‌ى 76 كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى پەرلەمانییەوە هه‌یه‌. . پێنجەم: خاڵێكى گرنگى ترى هه‌مواره‌ ده‌ستورییه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به ‌پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و سیستمى هه‌ڵبژاردنیان هەیە کە ئایا ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن یاخود له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها دیاریكردنى چاره‌نوسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كاتى ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان. . شەشەم: مشتومڕى ئه‌وه‌ ده‌كرێت هه‌ر نوێنه‌رێكى پەرلەمان له‌ 100 هه‌زار ده‌نگده‌ردا ده‌مێنیته‌وه‌ یاخود به‌پێى ژماره‌ى پارێزگاكان ده‌كرێت. . حەوتەم: تاوتوێى ئه‌وه‌ ده‌كرێت یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به ‌ده‌ستور گەرەنتی ده‌كرێت یاخود نا، هه‌روه‌ها دەستکاریکردنی یاسای نه‌وت و گاز به‌و پێیه‌ى موڵكى عێراقیه‌كانه‌. . هەشتەم: ده‌ستور پێویستى به ‌هه‌مواركردنه‌ و ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كاره‌كانى له‌پێش ئه‌و واده‌یه‌ى كه‌ ماوه‌ى چوار مانگى بۆ دیارىكراوه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ماوه‌ى دوو مانگدا كاره‌كانى ته‌واو بكرێت. . نۆیەم: لیژنه‌كه‌ نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك مامۆستاى شاره‌زاى زانكۆكانى عێراق ئه‌وانه‌ى شاره‌زایان له ‌ده‌ستور هه‌یه‌ هاوكاریان بن و له ‌لیژنه‌كه‌دا كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. . دەیەم: لیژنه‌كه‌ ماڵپه‌ڕێك ده‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى ڕاوبۆچون و پێشنیازى هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بایه‌خ بە پرسى یاسایى ده‌ستورى ده‌ده‌ن. . ڕەشید عه‌زاوى دەشڵێت، گوتارێك ئاڕاسته‌ى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و سه‌ندیكاكان کراوە کە پسپۆڕیی یاساییان هه‌یه‌ بۆ ‌نمونه‌ سه‌ندیكاى پارێزه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ى به ‌پێشنیازه‌كانیان هاریكارى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور بن.