گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەزاران خۆپیشاندەر لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

گڕى ئاگرى خۆپیشاندانەکانی لوبنان و عێراق پەڕییەوە بۆ کوەیت

2019.11.07 - 14:01
گڕى ئاگرى خۆپیشاندانەکانی لوبنان و عێراق پەڕییەوە بۆ کوەیت
ناس کورد- هەزاران کەس لەبەردەم پەرلەمانی کوەیت گردبوونەوە، خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داوای کۆتاییهاتنی گەندەڵی دەکەن. , بە درێژایی شەوى ڕابردوو هەزاران کەس لە هاوڵاتییانی کوەیت، لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان لە حکومەت کرد دژی گەندەڵی هەنگاوی جدی هەڵبگرێت. , هەروەها خۆپیشاندەران داوایان لە مەرزوق غانم، سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت کرد دەستلەکاربکێشێتەوە و بەوەى لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی دیکەدا بە گەندەڵی تۆمەتبارن. , خۆپیشاندەران بەدرێژایی شەوی ڕابردوو، دروشمی "بڕۆ بڕۆ ئەی غانم" و هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتییان دەوتەوە. , تائێستاش نازاندرێت خۆپیشاندانەکان سەربە چ پارت و لایەنێکن و خۆیان دەڵێن: "بزوتنەوەیەکی مەدەنی سەربەخۆن". , ئەمەش پاش ئەوە دێت، زیاتر لە مانگێکە لە لوبنان و عێراق خۆپیشاندان دژی حکومەت دەستیانپێکردووە، داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی یەکەمی وڵاتیان کردووە و لە خۆپیشاندانەکانی عێراقیشدا زیاتر لە 250 کەس کوژراون و 11 هەزاریش بریندار بوون.   , ,