گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جارێکى تر دەروازەى بەندەرى ئوم قەسر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرایەوە

2019.11.07 - 10:05
جارێکى تر دەروازەى بەندەرى ئوم قەسر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرایەوە
ناس کورد- پاش ئەوەى بەیانى ئەمڕۆ کاربەدەستانى ناوچەکە ڕایانگەیاند، دەروازەى بەندەرى ئوم قەسر کراوەتەوە و کارەکان دەستیان پێکردووەتەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، جارێکى تر خۆپیشاندەران ئەو دەروازەیان داخستەوە. , ئاژانسى ڕۆیتەرز لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکى تر خۆپیشاندەران دەروازەى بەندەرى ئوم قەسریان لە باشورى بەسرە داخستەوە، ئەوەش پاش ئەوەى بۆ ماوەیەکى کورت ئەمڕۆ دەروازەکە کرابوەوە و هاتوچۆى بازرگانى دەستی پێکردبوەوە. , بەرپرسانى بەندەرەکە و سەرچاوەکانى کەرتى ئەمنى و نەوتى ئەوەیان خستوەتەڕو، بەیانى ئەمڕۆ کارەکانى پاڵاوگەکانى نەوتى نێو بەندەرەکە دەستیان بەکارەکانیان کردووەتەوە. , دوێنێ چوارشەممە، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانەوە، عێراق بە بەهای شەش مليار دۆلار تەنها لەماوەى پێنج ڕۆژدا زیانی پێگەیشتوە. , لەلایەکى ترەوە جینین هینس، نوێنەرى تایبەتی ئەمینداریی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە هەمان ڕۆژدا هۆشداریدا لە داخستنی ڕێگاوبانە زیندووەکان، ڕاشیگەیاند: “پاراستنیان ئەرکی سەرشانی هەمووانە”. , ئەوەشى وت: “بەهۆی داخستنی ئەو ڕێگایانەوە، عێراق بە ملیارەها دۆلار زیانی پێگەیشتوە”. ,