گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەکگرتووەکان: هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەردەوامن لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران

2019.11.07 - 09:00
نەتەوەیەکگرتووەکان: هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەردەوامن لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران
ناس کورد- نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، بەگوێرەى ئەو ڕاپۆرتانەى بەدەستیان گەیشتون هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەردەوامن لە تەقاندنى فیشەک دژى خۆپیشاندەران. , بەگوێرەى هەواڵێکى عەرەبییە، لە ڕاگەیەندراوێکدا نەتەوەیەکگرتووەکان داواى لە لایەنەکانى عێراق کردووە، توندووتیژییەکان ڕاگرن و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکان دەستپێبکرێت، لەهەمانکاتیشدا داواى گفتوگۆى نێوان حکومەت و خۆپیشاندەران دەکات. , لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمیندارى گشتى ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، هەست بە دڵەڕاوکێیەکى زۆر دەکات لەبارەى ژمارەى کوژراو و بریندارەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق، کە چەکى ڕاستى و فیشەک بەکارهێندراوە. , ئەمیندارەکەى نەتەوەیەکگرتووەکان جەختى لەوەشکردووەتەوە، پێویستە حکومەت وەڵامى داواکانى خۆپیشاندەران بداتەوە، پاڵپشتیش دەبێت لە سەپاندنى ئاسایش و سیستم، بەتایبەت پاساتنى ئاسایشى سەرەم هاوڵاتییان. , ,