گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕانیە؛ دوو کرێکار بەهۆی تەزوی کارەبا گیانیانلەدەستدا

2019.11.07 - 08:49
ڕانیە؛ دوو کرێکار بەهۆی تەزوی کارەبا گیانیانلەدەستدا
ناس کورد- لەکاتی کارکردندا دوو کرێکاری خەڵکی شاری ڕانیە، بەهۆی بەرکەوتنی تەزوی کارەباوە گیانیانلەدەستدا. , پۆلیسی ڕاپەڕێن ڕایگەیاندووە: "ئەمشەو چوارشەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2019، تەرمی دوو کرێکارى ڕەگەز نێر، کە دانیشتوی شاری ڕانیەن، گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە لەکاتى کارکردندا گیانیانلەدەستدابو". , ئاماژە بەوەشکراوە: "ڕوداوەکە لەکاتێکدایە، کە هەردوو کرێکارەکە لە بینایەکى سێ نهۆمیدا سەرقاڵى کارکردن و ئەسکەلە بەستن بوون، لەناو بازاڕی ڕانیە، یەکێک لە کرێکارەکان کەتوەتەخوارەوە، ئەوی دیکەشیان هەوڵى ڕگارکردنى داوە لە ئەنجامدا هەردوو کیان کەوتون و بەر تەزوى کارەبا کەوتون و گیانیان لەدەستداوە". , پاش توێکارى، تەرمى هەردوو قوربانییەکە ڕادەستى خانەوادەکانیان کراوەتەوە، وەک پۆلیس دەڵێت پەڕاوى لێکۆڵینەوەش کراوەتەوە بۆ ڕوداوەکە، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 411 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوام بوە. , ,