گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیندستان موشەکێکی بالیستی تاقیدەکاتەوە کە تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمى هەیە

2019.11.06 - 20:20
هیندستان موشەکێکی بالیستی تاقیدەکاتەوە کە تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمى هەیە
ناس کورد- هیندستان بەنیازە موشەکێکى بالیستى تاقیبکاتەوە، کە مەودایەکى دووردەڕوات و تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمى دەبێت. , ڕۆژنامەی ئیندیانا ئێکسپرێسی هیندی بڵاویکردەوە: "سوپای هیندستان ئامادەباشی دەکات بۆ تاقیکردنەوەی موشەکێکی بالیستی دوورهاوێژ لە جۆری کەی 4، کە تاکو مەودای سێ هەزار و 500 کیلۆمەتر دەڕوات". , بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامە هیندییەکە، ئەو جۆرە موشکە لە وڵاتی هیندستان پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی لە توانایدابێت کڵاوە ئەتۆمییەکان هەڵبگرێت. , ئاماژە بەوەشکراوە، لە پاڵ ئەو موشەکەدا، مۆشەکێکی دیکەش پەرەی پێدەدرێت لە جۆری ئیف ئۆ 5، کە مەوداکەی دەگاتە 700 کیلۆمەتر. , ئەوەش ئاشکراکراوە، تاقیکردنەوەکان لە 8ی ئەم مانگەوە ئەنجامدەدرێت لە ناوچەیەکى ویلایەتی ئەندرابرادیش و ئەو جورە موشەکانە لەژێرئاوە دەهاوێژرێن و تاقیدەکرێنەوە. , ,