گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دامەزراوەیەکی فەرمیى ئەمریکی: ئاستی جەماوەری ترەمپ پاشەکشەى کردووە

2019.11.06 - 17:40
دامەزراوەیەکی فەرمیى ئەمریکی: ئاستی جەماوەری ترەمپ پاشەکشەى کردووە
ناس کورد- دامەزراوەیەکى فەرمیی ئەمریکا ڕاپرسییەکى ئەنجامداوە، دەرکەوتوە ترەمپ پێگەی جەماوەری پاشەکشەی کردووە بەراورد بە پێگەی پێنج کێبڕکێکارەکەى. , ئەمڕۆ چوارشەممە 6ى تشرینی دووەمی 2019، ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ڕاپرسییەکی دامەزاوەی "لانگەر ڕیسێرچ ئەسۆسیەیتس" بڵاوکردەوە، دەردەکەوێت پێگەى ترەمپ بەجۆرێک دابەزیوە، ئاستی لە خوار پێنج لە پاڵێوراوەکانی دیموکراتەکانەوەیە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی ئەمریکا". , بەگوێرەی ڕاپرسیەکە، کە لەنێوان ترەمپ و هەر یەک لە ڕکابەرەکانى ئەنجامیداوە، جۆو بایدن پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا 56%ى دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەرامبەر بە 39%ى دەنگەکان بۆ ترەمپ، لە ڕاپرسییەکانى تردا ترەمپ بەرامبەر بینی ساندەرز، ئەلیزابێس وارین، پیت بۆتیجیچ و کامالی هاریس بە چەند خاڵێک شکستى هێناوە. , واشنتن پۆست ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە ڕاپرسییەکەدا هەزار و سێ کەس پێگەیشتو بەشدارییان کردووە، لەنێوان 27 بۆ 30 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامدراوە. , بڕیارە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 3ى تشرینی دووەمی 2020 بەڕێوەبچێت، دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستاى کۆشکى سپى پاڵێوراوی کۆمارییەکانە بۆ پۆستەکە، دیارترین کێبڕکێکاریشی لەئێستادا جۆو بایدنە کە پاڵێوراوى دیموکراتەکانە. , ,