گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەمکۆ بە کەفالەت ئازاد کراوە .. ئەو کچەش دەستدرێژی کردووەتەسەری نامەیەک بڵاودەکاتەوە

2019.11.06 - 16:36
 حەمکۆ بە کەفالەت ئازاد کراوە .. ئەو کچەش دەستدرێژی کردووەتەسەری نامەیەک بڵاودەکاتەوە
ناس کورد- پارێزەری ئەو کچەى کە پۆلیسی هەولێر دەڵێت هونەرمەدی کۆمیدی حەمکۆ دەستدرێژی کردووەتەسەری ڕایگەیاند، دادگای بڕیاری داوە بە ئازادکردنی حەمکۆ بە کەفالەت. . یاسین وه‌لی حه‌داد، پارێزەری (س م ح) بە ناس کوردی وت، "ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەم دادگای هەولێر بڕیاری داوە بە ئازادکردنی حەمکۆ بە بڕی پێنج ملیۆن دینار بەڵام هێشتا لەناو زینداندایە." . یاسین وەلی حەداد وتیشی، "سەرباری بڕیارەکە بەڵام هێشتا حەمکۆ لە زیندان نەهاتووەتەدەرەوە چونکە ڕێکارەکان بۆ هاتنەدەرەوەى تەواو نەبووە و دادوەر دەیەوێت گەشتکردنی لێ قەدەغە بکرێت دواتر بچێتە دەرەوە." . هاوکات ئەو کچە لە نامەیەکی کراوەدا دەڵێت، "حه‌مكۆ كه‌سێكی مه‌ترسیداره‌ به‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵاتی و ناوی كوردستان و هه‌موو داموده‌زگاكان، بۆیه‌ تكاتان لێده‌كه‌م رێگری بكه‌ن له‌ ده‌ستێوه‌ردان و سووكردنی مادده‌كه‌ی، پێویسته‌ به‌ تووندترین شێوه‌ سزای خۆی وه‌ربگرێت." . زیاتر بزانە: ئەو کچەى حەمکۆ دەستدرێژی کردووەتە سەری ئامادە نییە شوی پێ بکات زیاتر بزانە: ناس کورد زانیاری لەسەر ئەو کچە بڵاودەکاتەوە کە حەمکۆ “دەستدرێژیی کردووەتە سەر” (تایبەت)
.
ئەو کچەى کە لە نامەکەدا خۆی بە (س م ح) ناساندووە دەڵێت، "من كچه‌ كوردێكی زوڵملێكراوی كوردستانم، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نابه‌رپرس و بێویژدانه‌وه‌ ده‌ستدریژی سێكسم كراوه‌ته‌سه‌ر، ماوه‌ی هەشت مانگ له‌لایه‌ن تاوانباره‌وه‌ بێده‌نگ كرام به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌ كوشتن و ئابڕووبردن و ترساندنم و چه‌وه‌ساندنه‌وه‌م، له‌ كۆتاییدا به‌ هه‌وڵی كه‌سانێكی دلسۆز ده‌نگم هه‌ڵبڕی." . دەشڵێت، "دادگام به‌ تاكه‌ شوێنی سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانم زانی، سكاڵای یاساییم له‌سه‌ر تاوانبار تۆماركردووه‌ و كۆڵم نه‌داوه‌، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی دیار و نزیك له‌ تاوانبار." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "من قوربانی یه‌كه‌می ده‌ستی  تاوانبار(محمد جۆرج ناسراو به‌ حه‌مكۆ) نیم، ده‌ستدرێژی سێكسی و تووندوتیژی به‌رامبه‌ر چه‌ندین ژن و كچی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌ پشت به‌ستن به‌ كه‌سانی به‌رپرس و باڵای كوردستان بێده‌نگی كردوون و به‌شێكیشی به‌ پاره‌ بێده‌نگكردوون." . ڕاشیگەیاندووە، "وەك چۆن هه‌میشه‌ له‌ وتار و لێدوانه‌كانتان جه‌خت له‌سه‌ر ئارامی و ئاسایشی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌، منیش مافی خۆمه‌ دوور له‌ مه‌ترسی و به‌ ئارامی له‌ كوردستان بژیم، داواكارم حه‌مكۆ و نموونه‌كانی به‌ تووندترین شێوه‌ سزابدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه‌ كچانی و ژنانی كرودستان نه‌بنه‌ قوربانی حه‌زوو و چیژی كه‌سانی نابه‌رپرس." . ئەو کچە ڕاگەیەنراوەکەى ئاڕاستەى سەرۆکی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و چەندین لایەنی پەیوەندیدار ناردووە.