گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەنیازە بۆڕییەکى نەوت بۆ تورکیا ڕاکێشێت و دڵنیاییش دەدات بە هەرێمى کوردستان

2019.11.06 - 15:42
عێراق بەنیازە بۆڕییەکى نەوت بۆ تورکیا ڕاکێشێت و دڵنیاییش دەدات بە هەرێمى کوردستان
ناس کورد- بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکرایکردووە، عێراق تاووتوێی پرسى ڕاکێشانى بۆڕییەکى نوێی نەوت دەکات بۆ تورکیا، دڵنیاییش دەدات ئەو هەنگاوە گرفت بۆ بۆڕیى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەو وڵاتە دروست ناکات. , فەیاز نەعمە، بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى تورکى نیمچە فەرمى ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە: "عێراق لە توێژینەوە و تاووتوێکردنى پرسی ڕاکێشانى بۆڕییەکى نوێی نەوتە بۆ تورکیا، بەهیچ جۆرێکیش گرفت بۆ بارودۆخى هەرێمى کوردستان دروستناکات و لایەنى تورکیش لێکتێگەیشتنى بۆ ئەو پرسە هەیە". , لەبارەى تواناى گواستنەوەى نەوتەوە، بریکارەکەى نەوتى عێراق دەڵێت، ئەو بۆڕیە نوێیە تواناى گواستنەوەى یەک ملیۆن بەرمیل نەوتى دەبێت. , لەئێستادا تاکە بۆڕى گواستنەوەى نەوتى نێوان عێراق و تورکیا، بۆرى نەوتى هەرێمى کوردستانە، لەڕێى ئەو بۆڕییەشەوە عێراق 100 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە دەنێرێتە بەندەرى جەیهانى تورکیا. , عێراق دووەم گەورەترین هەناردەکارى نەوتە لە ڕێکخراوى ئۆپیک، کە بە نزیککراوى چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە هەناردە دەکات، لە بودجەى گشتی وڵاتەکەشدا، 97% پشت بە داهاتى نەوت بەستراوە. , , , ,