گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سۆران.. لەڕوداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتییەک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربوون

2019.11.06 - 14:57
سۆران.. لەڕوداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتییەک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربوون
ناس کورد - لەناو بازاڕی شارۆچکەی سۆران ڕووداوێکى تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سیانەکەی دیکەش برینداربوون. . شەماڵ بێورەیی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بەناس کوردی ڕاگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2019، لەناو بازاڕی شارۆچکەی سۆران، دەستڕێژی گولـلە لە چوار کەس کراوە یەکێکیان کوژرا و سیانەکەی دیکە بریندارن، کە برینی یەکێکیان سەختە". . وتیشى "بریندارەکان و تەرمی کوژراوەکە لە نەخۆشخانەی سۆرانن و تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزاندراوە، پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە". . بێورەیی باسی لەوەشکرد ئەو شەڕەی ڕویداوە لەنێوان دوو لایەندا بووە کە یەک دەناسن و کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە.