گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گێچەڵى سێکسى لە خۆپیشاندانەکانى عێراق تۆمارکراوە؟

2019.11.06 - 14:12
گێچەڵى سێکسى لە خۆپیشاندانەکانى عێراق تۆمارکراوە؟
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ڕایگەیاند، تائێستا هیچ حاڵەتێکی گێچەڵی سێکسیان لە میانەی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا تۆمار نەکردووە، دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆش ئارامە  وتائێستاش هیچ حاڵەتێکی  کوژران و برینداربوونیان تۆمارنەکردووە. . ئەمڕۆ چوارشەممە،6ی تشرینی دووەمی 2019، فەیسەڵ عەبدولڵا، ئەندامی کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، ڕایگەیاند "سەرەڕای بەشداربوونی هەزاران ئافرەت لە ئاپۆڕای خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر و شارەکانی دیکەی عێراق، تیمەکانمان هیچ حاڵەتێکی گێچەڵی سێکسیان تۆمار نەکردووە". . وتیشی "کەشی گشتی نێو خۆپیشاندانەکان و سوربوون لە سەر گوڕانکاریی و چاکسازیی، کۆمەڵگەی یەکگرتوو کردووە، لەئێستادا خەمی سەرەکی خەڵک وڵاتەکەیانە نەک شتێکی تر". . هاوكات، فازیل غەراوی، ئەندامی کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق،  تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند "دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا و شارەکانی دیکە عێراق تاڕادەیەکی زۆر ئارامە و تائێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستان و برینداربوون لە نێو خۆپیشاندەراندا تۆمارنەکراوە لەلایەن  تیمەکانمانەوە ". . لە 25ی تشرینی یەکەمەوە  خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکردووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 250 کەس کوژراون و 11 هەزار کەسیش برینداربوون.