گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى لەسەر ئەو بەڕێوەبەرەى وەزیرى پەروەردە دوریخستەوە..قوتابخانەکە کارگوزارى هەیە؟

2019.11.06 - 12:35
زانیارى لەسەر ئەو بەڕێوەبەرەى وەزیرى پەروەردە دوریخستەوە..قوتابخانەکە کارگوزارى هەیە؟
ناس کورد- ئەو بەڕێوەبەرەى لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە لەپۆستەکەى دورخرایەوە، لەیەکێک لە قوتابخانەکانى سنورى هەولێر بەڕێوەبەر بووە و سزاکەشى ئەوە بووە کە کراوەتەوە بە مامۆستا. . درەنگانى شەوى ڕابردوو ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە لە هەژمارى فەرمى خۆیەوە لە فەیسبوک دورخستنەوەى ئەو بەڕێوەبەرى لەکارەکەى ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەى هیچ زانیارییەک لەبارەى بەڕێوەبەرەکە و قوتابخانەکەوە ئاشکرابکات. . ڕێکان کەمال بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو بەڕێوەبەرە بەفەرمانى وەزیر لە پۆستەکەى دورخراوەتەوە، چونکە مەنهۆڵى بە خوێندکار پاککردووەتەوە. . وتیشى "ئەو کەسە بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەکە لە هیران ستى سەر بە پەروەردەى دەوروبەرى هەولێر، سزاکەشى ئەوە بووە لە بەڕێوەبەرەوە کراوەتەوە بە مامۆستایەکى ئاسایی". . بڕیارى دورخستنەوەى ئەو بەڕێوەبەرە کاردانەوەى جیاجیاى لێکەوتووەتەوە، کەسێک لە وەڵامى بڕیارەکەى وەزیردا نوسیویەتى ئەو قوتابخانەیە کارگوزاریی نییە، دەبوو وەزارەتى پەروەردە کارگوزاریی بۆ دابنایە پێش ئەوەى ئەو بڕیارە بدات. . لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە ڕایگەیاند "ئاگادارنیم کە ئەو قوتابخانەیە کارگوزاریی هەیە یان نا، بەڵام بڕیارەکە لەلایەن وەزیرەوە دەرچووە و بەڕێوەبەرەکە دورخراوەتەوە". . بڕیارى دورخستنەوەى ئەو بەڕێوەبەرە دواى بڵاوبوونەوەى ژمارەیەک وێنە هات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا دەردەکەوێت خوێندکارێک مەنهۆڵى قوتابخانەیەک پاکدەکاتەوە و چەند کەسێکیش بەدەورییەوە وەستاون.