گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

23 تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیرکران چواریان هاوسەر و باوک و براى خۆیان کوشتووە

2019.11.06 - 12:14
23 تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیرکران  چواریان هاوسەر و باوک و براى خۆیان کوشتووە
ناس کورد-   پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى 23 تۆمەتبارى ڕاگەیاند، کە چواریان هاوسەر و باوک و براى خۆیان کوشتووە. . عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، 23 تۆمەتبار لەسەر 15 تاوانى جیاجیا لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیرکراون و لە ئێستادا لە زینداندان، چەند کەسێکیشیان لەسەر کوژرانى کەسە نزیکەکانیان دەستگیرکراون. . وتیشى تۆمەتبار (س.ش.ح)، تەمەن (34 ساڵ)، پیشە کاسب بە تۆمەتى کوشتنى براکەی لە ڕۆژى 15/10/2015 بە ناوی (عزالدین شمس الدین حسین) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەستگیرکراوە، تۆمەتبار(هـ.و.ت)، تەمەن (26 ساڵ)، پیشە کاسب، لەسەر کوشتنی خێزانی خۆی بە ناوی (ژاکاو جەمیل تاج الدین) دەستگیرکراوە. . عەبدولخالق تەڵعەت باسى لەوەشکرد، هەروەها تۆمەتبار (ڕ.ی.ع)، تەمەن (27 ساڵ)، پیشە کاسب لە ڕێکەوتی (6/10/2019) هەڵساوە بە کوشتنی باوکی خۆی بە ناوی (یونس عمر قادر) لە بنەسڵاوە بە پێی ماددە 406 دەستگیرکراوە. . ئەوەشى خستەڕوو، تۆمەتبارێکى دیکە بەناوى (ی.س.ع) بەتۆمەتى کوشتنی خێزانی خۆی بە ناوی (گەلاوێژ لقمان) لە گەڕەکی بەهاری نوێ لە ڕێکەوتی (18/6/2019) دەستگیرکراوە.