گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هات

2019.11.06 - 10:50
نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هات
ناس کورد – نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەبەراورد بە ڕۆژانی ڕابردو و نرخی دراو بەبەرزی ماوەتەوە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ چوار‌شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 121 هەزار و 750  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . نرخی و  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10  هەزار و 450 دینار و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 350 دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 154 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.