گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری ڕوداوەکانی شەوی ڕابردوو لە بەغدا

ئەو تەقینەوەیەی لەنزیک خۆپیشاندەران ڕویدا چی بوو؟

2019.11.06 - 09:37
ئەو تەقینەوەیەی لەنزیک خۆپیشاندەران ڕویدا چی بوو؟
ناس کورد –   بەرپرسانى ئەمنى بەغدا دەڵێن تەقینەوەکەى شەوى ڕابردوو "بۆمبى دەنگى" بووە، بەبڕیارى سەرۆک وەزیرانیش قەدەغەى هاتوچۆ لە بەغدا هەڵگیرا. . شەوی ڕابردوو، سێشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2019، لە نزیک یەکێک لەپردەکان لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، کە شوێنى ڕوبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانە دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە. . دەربارەی تەقینەوەکە، بەرپرسێکی ئاسایشی بەغدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە "ئەو تەقینەوەیە تەنها بۆمبێکی دەنگی بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە بەردەوامە". . فەریق قەیس حەمداوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا وتى "هەر شەوی ڕابردوو بەبڕیاری سەرۆک وەزیران قەدەغەی هاتوچۆ لەبەغدا هەڵگیراوە، دوای ئەوەی کە لە ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوەوە قەدەغەى هاتوچۆ لەنێوان 12ی شەو تا 6ی بەیانی ڕاگەیەنرابوو". . وتیشى "لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ لەپێناو پارێزگارییە لە خۆپیشاندەران و لەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن". . هاوکات هەر لە شەوی ڕابردووەوە لە بەغدا و شارەکانی عێراق قەدەغەی سەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت هەڵگیراوە و لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن ئینتەرنێت بەکاربهێنن. . لە 25ی تشرینی یەکەمەوە  خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکردووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 250 کەس کوژراون و 11 هەزار کەسیش برینداربوون.