گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو بەڕێوەبەرەى مەنهۆڵى بە خوێندکارێک پاککردبووەوە لەکارەکەى دورخرایەوە

2019.11.06 - 08:54
ئەو بەڕێوەبەرەى مەنهۆڵى بە خوێندکارێک پاککردبووەوە  لەکارەکەى دورخرایەوە
ناس کورد-   وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى لەسەرکارلابردنى بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەکى دەرکرد، کە مەنهۆڵى بە خوێندکارێک پاککردبووەوە. . ئالان حەمەسەعید وەزیرى پەروەردە لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "وێنەیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە کە لە قوتابخانەیەک مەنهۆڵ بەقوتابیان پاکدەکرێتەوە، ئەمە دوورە لەهەموو بەهایەک و شێوازێکی ئیداری". . ئاماژەى بەوەشکردووە "پاش بەدواداچوون و ڕوونبونەوەی بابەتەکە بڕیاردرا ئەو بەڕێوبەرە لەکار لادەدرێت و پاشان ڕێککاری کارگێڕی پێویست دەگیرێتەبەر". . وەزیرى پەروەردە هیچ زانیارییەکى لەبارەى ناسنامەى بەڕێوەبەرەکە و ناوى قوتابخانەکە ئاشکرانەکردووە.