گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە چەند هێرشێکی تورکیاى تێکشکاند دوو گوندى کۆنتڕۆڵکردەوە

2019.11.05 - 22:57
هەسەدە چەند هێرشێکی تورکیاى تێکشکاند  دوو گوندى کۆنتڕۆڵکردەوە
ناس کورد –   لەناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی شەڕی توند لەنێوان شەڕڤانان و چەکدارانی تورکیا ڕوویدا و هەسەدەش دوو گوندی لە گرێ سپی کۆنتڕۆڵکردەوە. . ئەمرۆ، سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2019، لەڕۆژئاوای کوردستان شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و سەربازان و چەکدارانی سەر بەتورکیا لەچەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بوو. . ئاژانسی هاوارنیوزی نزیک لە یەپەگە بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ لە گوندی شرکراکی سەر بە سەرێکانی لە هەرێمی فورات پێکدادان ڕویداوە و شەڕڤانان هەردوو گوندی مەسعودیە و کەنتەریان لە چەکدارانی سەر بەتورکیا پاککردووەتەوە و هەردوو گوندەکەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە". . ئاماژەی بەوەشداوە "هەر ئەمڕۆ چەکدارانی سەر بە تورکیاوە هێرشیان کردووەتەوە سەر گوندی بیر عیسا و واقیعەیان لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4 و شەڕڤانان بەتوندی ڕوبەڕویان بونەتەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندوە، لەو پێکدادانەشدا هەشت چەکداری سەر بە تورکیا کوژران". . ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، شەڕڤانان هێرشێکی دیکەی سوپای تورکیا چەکدارەکانیان لە گوندی تەل وەردی سەر بە ناحیەی زرکانی حەسەکە تێکشکاندوە،هەروەها دەستیان گرتووە بەسەر زریپۆشێکی تورکیدا لەجۆری "BMB" و تێکیانشکاندووە و پاشەکەشە بە هێرشەکە کراوە. https://www.youtube.com/watch?time_continue=23&v=9aejLLom6V4