گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگای کەلار – دەربەندیخان دادەخرێت

2019.11.05 - 22:28
ڕێگای کەلار – دەربەندیخان دادەخرێت
ناس کورد –   بەهۆی نۆژەنکردنەوەی و چاکسازییەوە بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ رێگای کەلار- دەربەندیخان دادەخرێت. . ئەمڕۆ، سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2019،  ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند "لەچوارچێوەی چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دەربه‌ندیخان – کەلار کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە". . وتیشی "ڕۆژی پێنجشەممە 7ی تشرینی دووه‌می 2019، ڕێگای دەربەندیخان-کەلار بۆماوەی دوو ڕۆژ دادەخرێت و هاتوچۆکردن بە ئاراستەی کەلار دەکەوێتە سەر ڕێگای گوندەکانی (ژاڵەناو-هۆرێن-مەیدان)، بەپێچەوانەشەوە لەکەلارەوە بۆدەربەندیخان لە فەرعی مەیدان لادان بۆناو ناحیەی مەیدان و بناری بەمۆ تا دەربه‌ندیخان". . بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان باسى لەوەشکردووە، لە پردی دێوانە تا سەرەتای دوسایدی ناوشار نزیک بەنزینخانەکانی دەربه‌ندیخان، چەند ڕۆژێکە کۆمپانیای جێبەجێکار سەرقاڵی بڕینی قیرتاوی ڕێگاکەیە و ئەمڕۆ کۆتایی بەبڕینی قیرە کۆنەکە هاتووه‌. . ئەوەشى خستووەتەڕوو، لەبەرئەوەی پردی مەیدان ناتوانێت هاتوچۆی ئۆتۆبێلی بارهەڵگری پێدا بکرێت، بۆیە ڕێگا نادرێت بارهەڵگرەکان بەهەردوو ئاڕاستەدا بگەڕێنەوە سەر ڕێگا هەمیشەییەکەی (دەربه‌ندیخان-کەلار). . بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێرانی بارهه‌ڵگرى ئاگادار کردووەتەوە، لەڕۆژی پێنجشەممەوە بۆماوەی دوو ڕۆژ هاتوچۆ ڕابگرن تائەوکاتەی ڕێگای سەرپردی دێوانە دەکرێتەوە.