گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ.. کاروانێکی سەربازی روسیا و تورکیا لە کۆبانێ بەردباران کرا

2019.11.05 - 19:31
وێنە و ڤیدیۆ.. کاروانێکی سەربازی روسیا و تورکیا لە کۆبانێ بەردباران کرا
ناس کورد-   هاوڵاتییانی کۆبانێ کاروانێکی سەربازی روسی-تورکیان بەردباران کرد، لەکاتى گەڕانى سەربازى هاوبەشیاندا لەو سنورە. . بەپێی ئاژانسى فورات نیوز، ئەمرۆ کاروانێکی هاوبەشی هێزەکانی هەردوولا لە دەوروبەری شاری کۆبانێ گەڕانێکى سەربازیان ئەنجامداوە. . کاروانی سەربازی روسیا کە لە حەوت ئۆتۆمبیل پێکدەهات، بەرەو گوندی ماریس مەیل کە لە رۆژئاوای کۆبانێیەوە حەوت کیلۆمەتر دوورە، بەرێکەوت. سەربازانی سوپای تورکیاش بە حەوت ئۆتۆمبیل تێکەڵ بە کاروانە روسییەکە بوون. لە هەمانکاتدا فرۆکەی چاودێرى روسیش بۆ پاراستنیان بەسەر کاروانەکەدا دەگەڕا. https://twitter.com/NPA_English/status/1191683545191911424 دواتر کاروانە هاوبەشە روسی و تورکیەکە بەرەو گوندی قەرەمۆخ بەڕێکەوت کە بە دووری 16 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کۆبانێ وە. https://twitter.com/vvanwilgenburg/status/1191684050152493056 لە کاتی گەیشتنی کاروانە هاوبەشەکەی سەربازانی روسی و تورکیادا بۆ ناو گوندی قەرەمۆخ، هاوڵاتیانی گوندەکە بەرد و پێڵاویان گرتە کاروانەکە.