گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی: ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروباری عێراق ناکات

2019.11.05 - 16:57
ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی: ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروباری عێراق ناکات
ناس کورد- راوێژکارێکى باڵاى عەلى خامنەیی ڕایگەیاند، ئێران بەهیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆیی عێراقدا ناکات و پشتیوانى لە بڕیارى خەڵک دەکەن. . عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی خامنەیی، سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەبەرانبەر خۆپیشاندانەکانى لوبنان و عێراق بە کەناڵی فڕانس 24ى ڕاگەیاند "پێوەری ئێمە لەبارەى ئەو دوو وڵاتەوە پشتگیریی بڕیاری خەڵک و حکومەتی یاساییە، ئێران لە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێکدا دەستوەردان ناکات". . وتیشى "ئێمە دەزانین خەڵکی عێراق و لوبنان ڕوو لە کاری نایاسایی ناکەن هەتا هەلی دەستێوەردان بڕەخسێنن. بێ گومان ئەوە ئەمریکا، ئیسرائیل و هەندێ وڵاتی دیکەن کە لە پشت پەردەی عێراق و لوبنان هەوڵی درز خستنە ناو دۆز و ویستی یاسایی خەڵکی عێراق و لوبنان و چەواشەکردنی دەدەن". . ویلایەتی باسى لەوەشکردووە، سەرکردەکانى عێراق و لوبنان هەوڵی جیاکردنەوەی خۆیان لە ئاژاوەگێران دەدەن و هوشیارانە دۆست و دوژمنیان لەیەک جیا دەکەنەوە و رێگە نادەن وڵاتەکەیان تووشی ئاژاوە و پشێوی بێت. . ئەو قسانەى ڕاوێژکارەکەى خامنەیی لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکان لە عێراق و لوبنان بەردەوامن و لە عێراق بەشێک لە خۆپیشاندەران دروشمیان دژى ئێران بەرزکردووەتەوە و داوادەکەن دەستلەکاروبارى عێراق وەرنەدات.