گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان نیگەرانە

ڕوسیا و تورکیا لەلایەک و ئەمریکا و کورد لەلایەکى تر بەردەوامن لە گەڕانی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان

2019.11.05 - 15:36
ڕوسیا و تورکیا لەلایەک و ئەمریکا و کورد لەلایەکى تر بەردەوامن لە گەڕانی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان
ناس كورد- پۆلیسی سەربازیی ڕوسیا و تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە، دووەمین گەڕانی هاوبەشیان لە  ناوچەکانی دەرباسیە و کۆبانى لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، لەلایەکى تریش کورد و ئەمریکا لە گەڕانەکانە هاوبەشەکانیان بەردەوامن و ئەردۆگانیش نیگەرانى خۆى پیشانداوە. , بە گوێرەى هەواڵەکانى میدیاکانى تورکیا، ڕوسیا و تورکیا لەچوارچێوەی ڕێککەوتنامەی 22ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، دووەمین گەڕانی سەربازیی هاوبەشیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا. , هەرچەندە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکانى تورکیا لەگەڵ ڕوسیا و ئەمریکا، دەبێت لە ڕۆژهەڵات و بارکورى سوریا ئاگربەست لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکان هەبێت، بەڵام میدیاکانى نزیک لە هەسەدە ڕایدەگەیەنن، ئەو هێزانەى تورکیا پشتیوانیان دەکات پابەندی ئاگربەستەکە نەبوون و ڕۆژانە لە شەڕ بەردەوامن. , بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ سێشەممە 5ى تشرینی دووەمی 2019، تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی "تەل تەمر و داودیە"، ئاماژە بەوەشکراوە، میلیشیاکانی سەر بە تورکیا و بەرەی نوسرە بەردەوامن لە کوشتن و تۆقاندنی هاوڵاتییانی سڤیلی ناوچەکە. , ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "تا ئێستا ئەمریکا بەردەوامە لەسەر گەڕانی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ هەسەدە لەو ناوچانەی کە پێشتر ڕێککەوتن لەسەر چۆڵکردنیان کراوە لەلایەن ئەو هێزانەوە". , ,