گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبازاڕەکانى هەرێم بەهاى دۆلار بەرزبوەوە

2019.11.05 - 11:04
لەبازاڕەکانى هەرێم بەهاى دۆلار بەرزبوەوە
ناس کورد– چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوام بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆش بەرزبوونەوەیەکی دیکەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 121 هەزار و 350  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بەرامبەر 121 هەزار و 200 دینار بوو، هەروەها پێرێ بەرامبەر 120 هەزار و 650 دینار بوو.   . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 121 هەزار و 350  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە".   . هەروەها نرخی  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10  هەزار و 600 دینارە و و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21  هەزار و 350 دینارە. .   هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 500 دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 127.5 دۆلارە. .