گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت لەسەرتاسەرى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان راگیرا

2019.11.05 - 08:56
خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت لەسەرتاسەرى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان راگیرا
  ناس کورد- بەهۆى خۆپیشاندانەکان و کوژرانى ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر و برینداربوونى چەند خۆپیشاندەرێکى تر، لەسەرتاسەرى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان، خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت راگیرا. . بەگوێرەى داتایەکى روانگەى نێودەوڵەتى چاودێریکردنى نەمانى ئەنتەرنێت، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە)ەوە خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت لەسەرتاسەرى عێراق راگیراوە. . راگرتنى خزمەتگوزارییەکە لە کاتێکدایە کە لە رۆژى (24ى تشرینى یەکەمى 2019)دا وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند "هیچ بریارێک لەئارادا نییە بۆ راگرتنى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت لەشارى بەغدا و شارەکانى دیکە". . هاوکات تۆڕى (نتبلوکس) وێنەیەکى شیکارى راگرتنى تەواوەتى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێتى لە سەرتاسەرى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە. . خۆپیشاندانەکانى عێراق بۆ جارى دووەم لە رۆژى 25ى تشرینى یەکەمى 2019 دەستیپێکردەوە و دواى سێ رۆژ حکومەت بڕیارى قەدەغەکردنى هاتووچۆى لە 12ى شەوەوە بۆ شەشى بەرەبەیان راگەیاند و لە ئێستاشدا بۆ دامرکاندنەوەى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکان پەنا بۆ راگرتنى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت دەبرێت. .