گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا لە دێرزور دوو بنکەی نوێ دروست دەکات

2019.11.04 - 22:17
ئەمریکا لە دێرزور دوو بنکەی نوێ دروست دەکات
ناس کورد- سوپای ئەمریکا بە فراوانی دەگەڕێتەوە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوو بنکەی سەربازیی نوێش لە دێرزور دادەمەزرێنێت، وەک ئاژانسێکى ڕوسی باسی لێوەکردووە. , ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2019، ئاژانسی ڕوسیا تودەی ڕایگەیاندووە: "هێزەکانی ئەمریکا ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیانکردووە بە دامەزراندنی دوو بنکەی سەربازیی نوێ لە سنوری پارێزگای دێرزوری ڕۆژهەڵاتی سوریا". , ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمریکا ژماره‌یه‌کی زۆر ئامێری کارکردنی بردووەتە ئەو ناچەیە، هەروەها 250 بۆ 300 سه‌ربازیشی بە زرێپۆش، چه‌کی قورسەوە ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ کردووه. , دێرزور یەکێکە لەو پارێزگایانەی سوریا کە خاکەکەی دەوڵەمەندە بە نەوت و کەوتوەتە سەر سنوری عێراق لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، یەکێک لەو کێڵگە نەوتییە گەورانەی کە لەو ناوچەیەیە ناوی کێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌رە، گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی نه‌وتی سوریایه‌ و ئێستا بنکەیەکی گەورەی سەربازیی ئەمریکی لەوێ بوونیان هەیە. , پێشتر لە 23ی تشرینی یه‌که‌می 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگەیاند: "کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی سوریامان خستوه‌ته‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆمانه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی ئەمریکى له‌وێ جێگیر دەکەین، نەوت بۆ ئێمە زۆر گرنگە لەپێناو پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا دەگەڕێینەوە بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا". , ,