گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوڕێکى عەلى خامنەئی تێدایە

ئەمریکا سزای بەسەر 10 کەسایەتی و لایەنی ئێرانیدا سەپاند

2019.11.04 - 21:02
ئەمریکا سزای بەسەر 10 کەسایەتی و لایەنی ئێرانیدا سەپاند
ناس کورد- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزادانی 10 کەسایەتی و لایەنی باڵای سەربە ئێرانی ڕاگەیاند، دیارترینیان فەرماندەیی گشتیی سوپا و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری تێدایە. , ئەمشەو دووشەممە 4ى تشرینی دووەمی 2019، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "بەهۆی بەردەوامی ئێران لەبرەودان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەفەرمی سزامان سەپاندووە بەسەر 9 کەسایەتیی باڵا و لایەنێکى ئێرانیدا کە پایە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی ئێرانیان بەدەستەوە". , وەزارەتی گەنجینەى ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: "یەکێک لەو کەسانەی سزا دراوە، موجتەبا خامنەئی، کوڕی دووەمی عەلی خامنەئییە کە ڕێبەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، کەسێکی زۆر باڵادەستە لەنێو ڕێبەرانی ڕەوتی شیعە". , وەزارەتەکەى ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە: "دوو کەسایەتى دیارى دیکەى نێو لیستەە نوێکەى سزاکانى ئەمریکا هەریەکە لە لیوا محەمەد باقڕی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئێرانە کە کاندیدە بۆ جێگرتنەوەی عەلی خامنەئی". , گەنجینەى ئەمریکا، سزدانی ئەو کەس و لایەنانەى لە یادى 40 ساڵەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران ڕاگەیاند. , ئەو سزایانەى ئەمریکا پاش ئەوە هات، ئەمڕۆ کۆشکی سپی ڕایگەیاند: "ئێران ده‌توانێت لەبرى كوشتن، وێرانكاری و هێرشكردنه‌ سه‌ر بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان، ئاشتی هه‌ڵبژێرێت، ئەگەریش مامه‌ڵه‌ی خۆی نه‌گۆڕێت ئه‌وا ڕوبه‌ڕوی سزای توندتر ده‌بێته‌وه‌". , هەر ئەمڕۆ، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندبوو، دوو دەزگای نوێی پیتاندنی یۆرانیۆمیان دامەزراندووە، کە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 10 هێندەی پێشو بەرزکردووەتەوە. , ,