گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توک توک یەکەم ڕۆژنامەى زمانحاڵی خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریر

2019.11.04 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
 توک توک  یەکەم ڕۆژنامەى زمانحاڵی خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- لە بەغداد یەکەمین ڕۆژنامەی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان بە ناوی "توک توک" بڵاوکرایەوە، ئەو ڕۆژنامەیە لەلایەن چالاکوانانى گۆڕەپانى تەحریرەوە دەردەکرێت. , لەیەکەم ژمارەیدا لەکارخستنی حکومەت، دامەزراندنی حکومەتی کاتی بە کۆمەڵێک مەرج، وەک ڕێگەچارەیەک دیاریکرا بۆ ئەوەی قەیرانەکانى عێراق تێپەڕێنێت. , ڕۆژنامەکە لە چوار لاپەرە پێکهاتوە، خۆپیشاندەران لە بەشێکی ڕۆژنامەکەدا  داوایانکردووە: "عادل عەبدولمەهدی دەستلەکاربکێشێتەوە، دوای سێ مانگیش حکومەتێکی کاتی پێکبهێندرێت". , ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو کەسانەی کە دەبنە ئەندامی حکومەتی کاتی، دەبێت چوار مەرجیان تێدابێت، کە بریتین لە "پێویستە کەسانی سەربەخۆ بن، نابێت ئەندامی حیزبەکان بن، نابێت پێشتر وەک پەرلەمانتار، وەزیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا کاریان کردبێت، نابێت بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتو ببن بە کاندید، و نابێت بەشداریبکەن لە بانگەشە بۆ هیچ کاندیدێک لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا". , خۆپیشاندانەکانی عێراق ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە بەغداد و زۆربەی شارەکانی ناوەڕاست و باشور بەردەوامییان هەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی مافی مرۆڤی عێراقییش لە سەرەتایی دەسپێکی خۆپیسشاندانەکانەوە لە 2ى تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە تا ئێستا 260 کەس کوژراون و 12 هەزار کەسیش برینداربوون. , ,