گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەرۆکى پەیەدە: ئەگەر داوای چارەسەری دەکرێت ئەوە پێویستە دەستی تورکیا ببڕدرێتەوە

2019.11.04 - 11:45
هاوسەرۆکى پەیەدە: ئەگەر داوای چارەسەری دەکرێت ئەوە پێویستە دەستی تورکیا ببڕدرێتەوە
  ناس کورد- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە ) ڕایگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنەکان پێویستە تورکیا لە هەرێمەکە بچێتە دەرەوە، بە پێچەوانەوە بەرخۆدان بەردەوام دەبێت، ئەگەر داوای چارەسەریش دەکرێت، "پێویستە دەستی تورکیا ببڕدرێتەوە". . شاهۆز حەسەن بە ئاژانسى فورات نیوزى ڕاگەیاندووە، "لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دۆخێکی سەخت هەیە، ڕووداوەکانی هەرێمە پەیوەندی بە کێشەکانی سوریاوە هەیە". . وتیشى "چاوى هێزە خۆجێیی و دەرەکیەکان لەسەر ڕۆژئاوایە. لەبەرئەوەی ئەو خاکە لە ڕووی سەرچاوەی سروشتی و سروشت و کشتوکاڵەوە دەوڵەمەندە. هەروەها ژیانی دیموکراتی لە هەرێمەکە بنیاتنرا، ئەزموونی نوێ تاقیکرانەوە و کاریگەری لەسەر کورد و دەولەتانی دراوسیی سوریا بە تایبەتی دەوڵەتی تورک کرد و پێی دڵگرانە". . شاهۆز حەسەن جەختیکردەوە، ئامانجی هێرشەکانی تورکیا ڕێگریکردنە لە ستاتۆی کورد و لەناوبردنی سیستمی هەرێمەکەیە کە لە لایەن کورد، عەرەب، سوریانی، ئەرمەن و پێکهاتەکانی تری هەرێمەکە بە هاوبەشی دروستکراوە. . باسى لەوەشکرد، ئەوان لە سەرەتاوە هەڵیانداوە کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن، لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتن کرا، "بەڵام تورکیا وازی لە پلانەکانی بۆ داگیرکردن نەهێنا". . "بەرخۆدانی ئێمە لەدژی داگیرکەری پلانەکانیانی پوچەڵکردەوە. بەرخۆدانی ئێمە و پشتگیری ڕەوای گەلانی جیهان بۆ بەرخۆدانەکەمان، ڕۆژەڤێکی نوێی دروست کرد. بەو هۆیەشەوە دەوڵەتان جیهان سیاسەتەکەیان گۆڕی"، شاهۆز حەسەن وایوتووە.