گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندەرێک کوژرا

وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران ئاگریان لە کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا بەردا

2019.11.04 - 08:58
وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران ئاگریان لە کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا بەردا
ناس کورد- درەنگانی شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەرانی عێراق ھێرشیان كردە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا و ئاگریان تێبەردا، بەو ھۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو. . بەپێی میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەران لە كەربەلا شەوى ڕابردوو كونسوڵخانەی ئێرانیان گەمارۆداوە و بە بەرد ھێرشیان كردووەتەسەر و ئاگریان لە دەرگای دەرەوەی کونسوڵخانەکە بەرداوە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان پاسەوانانی كۆنسوڵخانەكە و خۆپیشاندەران دروستبووە و بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە. بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، خۆپیشاندەران ئاڵای عێراقیان لەسەر دیوارەکانی کونسوڵخانەکە هەڵکردووە. . لەسەر ڕووداوەکە میر مەسعود حسێنیان کونسوڵى ئێران لە بەسرە ڕایگەیاند، ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، داواشى لەو کەسانە کرد کە دەیانەوێت هاتوچۆى کونسوڵگەرى بکەن، لە ئێستادا سەردانەکانیان دوابخەن. [video width="320" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/11/iran-swtan.mp4"][/video]