گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەزعەلى: یەکێک لەسێ سەرۆکایەتییەکە و فەرماندەیەکى ئەمنى بەشدارن لە پیلانگێڕى

2019.11.04 - 08:42
خەزعەلى: یەکێک لەسێ سەرۆکایەتییەکە و فەرماندەیەکى ئەمنى بەشدارن لە پیلانگێڕى
ناس کورد-   قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق ڕایگەیاند، یەکێک لەسێ سرۆکایەتییەکە و گرنگترین فەرماندەى ئەمنى عێراق، بەشدارن لەو "پیلانگێڕییەى" لە ئارادایە بە ئامانجى بردنى وڵات بەرەو دۆخى پاشاگەردانى. . خەزعەلى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "سێ لایەنى نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى و عێراقى، بەشدارن لە پڕۆژەیەکدا بە ئامانجى دروستکردنى فیتنە و پاشاگەردانى لە عێراق، لایەنى یەکەمیش ئەمریکا و ئیسرائیلە". . وتیشى "ڕۆڵى ئیسرائیل بەهێزترە لە ڕۆڵى ئەمریکا لە پڕۆژەکەدا کە ئامادەکراوە بەمەبەستى ڕاکێشانى وڵات بۆ ململانێی ناوخۆیی، لایەنى دووەمیش لە وڵاتانى کەنداو پێکهاتوون، ئیمارات ڕۆڵى دیاریى هەیە لە پڕۆژەکەدا". . بەوتەى خەزعەلى، "یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە و گرنگترین سەرکردەى ئەمنى لە عێراق، بەشێکن لەو پیلانگێڕییە، پیلانەکەش لەڕێگەى چەند لایەنێکەوە جێبەجێدەکرێت، کە یەکەمیان پێکهاتووە لە سیخوڕە ناوخۆییەکان و شارەزایانى سەربازى لەپێناو چەکدارکردنى لە یاسا دەرچوان". . ڕونیشیکردووەتەوە "لایەنى دووەم ئەوانەن کە سەر بە بزوتنەوە لادەرەکانن، کە بەشێکیان پێیانوایە ئیمامى مەهدى بوونى هەیە و مەرجەعیەتە ئاینییەکان ناهێڵن دەربکەوێت، ئەو کەسانە پلان بۆ کوشتنى مەرجەعیەت دادەنێن تا ئیمام دەربکەوێت، بەپێی بیروباوەڕى خۆیان، لایەنى سێیەمیش ئەوانەن کە تا ئێستا سەر بە حزبى بەعسى هەڵوەشاوەن". . داواشى لە عادل عەبدولمەهدى کرد، بەخێرایی بجوڵێت بۆ جێبەجێکردنى یەکێک لە چارەسەرە پێشنیازکراوەکان، لەڕێگەى لیژنەیەکەوە کە مەرجەعیەت پێشنیازیکردووە بەبەشدارى شارەزایانى سەربەخۆ کە لە پەرلەمان و حکومەت بەشدارنین و چاکسازى بکەن.