گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواردنەوەیەکى گازى وەک سیمبوڵی خۆپیشاندانەکانى بەغداد تەماشادەکرێت

2019.11.03 - 20:40
خواردنەوەیەکى گازى وەک سیمبوڵی خۆپیشاندانەکانى بەغداد تەماشادەکرێت
ناس کورد- بەهۆی ئەوەی خواردنەوەی گازی لە جۆرى "پێپسی" ڕۆڵێکی باڵای هەبوە لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گازە فرمێسکڕێژەکان لەسەر دەموچاوی خۆپیشاندەران، چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بە سیمبوڵ و فریادڕەسی خۆپیشاندەران ناویان بردووە، تەنانەت ڕێکلامێکی ڤیدیۆییان بۆ کردووە. , پاش سەرهەڵدانەوەى خۆپیشاندانەکانی عێراق و توندبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و پەنابردنی ئەو هێزانە بۆ بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ دژ بە خۆپیشاندەران، وەک چارەسەرێکى خێرا بۆ کەمکردنەوەى ئازارەکان و کاریگەرییەکانى ئەو گازە لەسەر کۆئەندامى هەناسە و هەوکردنى چاو، خۆپیشاندەرانی گۆرەپانی تەحریری بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق، پەنایان بۆ خواردنەوەی گازیی "پێپسی" برد، بەو خواردنەوەیە دەموچاویان دەشۆن. , چالاکوانانى خۆپیشاندانەکان، بە هەمان میوزیکى ڕیکلامە ڕەسەنەکەى ئەو جۆرە خوارنەوە گازییە ڕیکلامێکی ڤیدیۆییان لەسەر ڕۆڵی ئەو خواردنەوە دروستکردووە.   [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/11/إعلان-بيبسي.mp4"][/video] , ,