گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: پێنج ناوچە لەسەر ڕوی زەوی دەبنە هۆکاری هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێیەم

2019.11.03 - 19:11
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: پێنج ناوچە لەسەر ڕوی زەوی دەبنە هۆکاری هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێیەم
ناس کورد- دەریای چین، ئۆکراینا، کەنداوی عەرەبی، نیمچەدوورگەی عەرەبی و چەند ناوچەیەکى دیکە کە بەناوى ناوچەی پێشبینینەکراو ناویان هاتوە، لە ڕاپۆرتى میدیا جیهانییەکان وەک ئەو ناوچانە دەستنیشانکراون کە ئەگەرى هەیە جەنگى جیهانى سێیەمیان لێ ڕوبدات. , گۆڤارى ناشیۆناڵ ئینترێستی ئەمریکی بڵاویکردووە، پێشبینی دەکرێت چەند ناوچەیەک لەسەر ڕوی زەوی، ببن شوێنى هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم. , لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕو: "دەریای چین، ئۆکراینا، کەنداوی عەرەبی، نیمچەدوورگەی عەرەبی و چەند ناوچەیەکى دیکە بەناوى ناوچەی پێشبینینەکراو ئەو شوێنانەن ئەگەرى سەهەڵدانى جەنگى جیهانى سێیەمیان هەیە". , ڕۆبەرت فارڵی، شارەزای ئەمریکی لە بواری بەرگری و ئاسایش ئاماژەى بەوەکردووە، لەبارەى ئەو ناوچانەوە بە گۆڤارەکەى ڕاگەیاندووە: , , دەریای چین یەکەم ناوچەیە کە ئەگەری هەیە ببێت بە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندن و توندبوونی ململانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بەتایبەتی دوای سزاکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتی چین و ئەو ڕێکارانەی کە هەردوولا دەیگرنە بەر دژ بەیەک. , ئۆکراینا ناوچەیەکی دیکەی جیهانە کە ئەگەری هەیە ببێت بە پریشکی ڕودانی جەنگی جیهانی سێیەم، بەوپێیەی ئەو وڵاتە بوەتە هۆکاری ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، خواستەکانی ڕوسیا لەو وڵاتە و بەربەرەکانی ئەمریکا لەو خواستانە، ئەگەری هەیە دۆخەکە ئاڵۆزبکات. , کەنداوی عەرەبی کێشەکانی ئەو ناوچەیە وەک "ژیلەمۆیە" هەر لەگەڵ هەڵکردنێکی بایەکدا ئاگرەکەی خۆشدەبێتەوە، ئەگەری هەیە بەخێرایی ببێت بە ئاگرکەوتنەوەیەکی فراوان هەموو جیهان بسوتێنێت، وەک ڕاپۆرتەکە دەڵێت. , نیمچە دوورگەی عەرەبی سەرەڕای هەوڵەکانی ترەمپ بۆ سازان و ڕێککەوتن لەگەڵ  کوریای باکور، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت هێشتا کوریا بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی، ئەوەش ئەگەری هەیە لە کتوپڕدا پەیوەندییەکان لەنێوان هەردوولادا بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار ببات. , ناوچەی پێشبینینەکراو بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ناشیۆناڵ ئینترێست، چەند ناوچەیەکی دیکە هەن لە جیهاندا بە خاڵی گەرم دادەنرێن و هیچ لەو ناوچانەی کە پێشتر ئاماژەیان پیکراوە کەمتر نین، بەڵام هێزە زەبەلاحەکانی دونیا نەیاخستوەتە نێو بازنەی گرنگیدانیان، ئەو ناوچانەش پێکهاتوون لە دەریا بەلتیق، ئازەربایجان، فەنزوێلا و کشمیر.