گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی دیاردەی قیقە قیق کردن ئۆتۆمبێلی قوتابییەک دەستیبەسەردا گیرا [وێنە]

2019.11.03 - 17:51
بەهۆی دیاردەی  قیقە قیق کردن ئۆتۆمبێلی قوتابییەک دەستیبەسەردا گیرا [وێنە]
ناس کورد- "قیقە کردن" لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆکانی هەرێم چەند ساڵێکە بووەتە دیاردە و بەو هۆیەوە لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلی خوێندکارێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە دەستیبەسەردا گیرا. . فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند:"هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی خوێندن له‌زانكۆكانی هه‌رێم دیارده‌یه‌كی زۆر ناشارستانی و قێزه‌ون به‌رامبه‌ر به‌قوتابییه‌ تازه‌ وه‌رگیراوه‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن قوتابیه‌كانی پۆله‌كانی به‌رزتر ئه‌ویش پێشوازیكردنه‌ له‌ قوتابیه‌ تازه‌كان به‌ناوێكی ناشرین ئه‌ویش (قازه‌) وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ كورد هه‌موو رۆژێک ته‌یاره‌یه‌كیان دروست كردبێت". . وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێک دیارده‌كه‌ په‌ره‌ ده‌سه‌نێت و ده‌گاته‌ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ مه‌ترسیدار ده‌بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ قوتابیه‌ك كردبووی، به‌وه‌ی كه‌ تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داپۆشی بوو به‌ناو و وێنه‌ی قاز. . فازڵ حاجی روونیکردۆتەوە، ‌له‌به‌رامبه‌ر ئەو کارەدا ئه‌فسه‌رێكی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرتووە و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە، به‌تۆمه‌تی داپۆشین وده‌ستكاریكردنی تابلۆ کە ئەو جۆره‌ سه‌رپێچییه‌ له‌رێگای دادگا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌. . وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر جەختیشیکردووەتەوە، سه‌ركۆنه‌ی ئەو كلتوره‌ "سه‌قه‌ته"‌ هاورده‌كراوه ‌تازه‌یه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ قوتابی زانكۆ ده‌بێت ڕێز له ‌خۆیی و له ‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگرێت دەبێت به ‌گوڵ  پێشوازی له‌قوتابی نوێ بكرێت نه‌ك به‌وشه‌ی نه‌شیاو. .