گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سەرکردەیەکى یەکێتى قسەیەکى جیاواز لەبارەى ناکۆکى حزبەکەى لەگەڵ پارتى دەکات

2019.11.03 - 16:46
ناس کورد- ئەحمەد مستەفا   فەرید ئەسەسەرد، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند "هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو رادەیەى یەکێتى لە حکومەتى هەرێم بکشێتەوە. نازانم دەگاتە ئەو رادەیە یان نا؟". . ئەسەسەرد لە لێدوانێکى تایبەت بە ناس کوردى وت "بەدڵنیاییەوە کێشە لەشتى زۆر بچوکەوە دەستپێدەکات و پاشان گەورە دەبێت، هەوڵى ئەوە دەدەین چارەسەرى کێشەکان بکەین بۆ ئەوەى گەورە نەبێت و نەگاتە بنبەست". . دڵنیایى ئەوەشیدا کە هێشتا دەرفەت هەیە بۆ چارەسەرى کێشەکان. . لێدوانەکەى فەرید ئەسەسەرد، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى لە کاتێکدایە کە دوێنێ (شەممە) حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان وەک وەڵامدانەوەى لێدوانێکى لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژى فەرمى یەکێتى دوو راگەیەندراوى جیاوازیان بڵاوکردەوە. .