گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆیەکی ڕاچڵەکێنی ساتی تەقەکردن لە گەنجێکی فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە

2019.11.03 - 14:06
ڤیدیۆیەکی ڕاچڵەکێنی ساتی تەقەکردن لە گەنجێکی فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە
ناس کورد- بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی تەقەکردن لە گەنجێکی فەڵەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسڕائیلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە کە تێیدا سەربازە ئیسرائیلییەکان گەنجە فەڵەستینییەکە ڕەوانەی پێشەوە دەکات و لە دوورەوە تەقەی لێدەکات. . لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ شەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2019، بڵاوبووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت چەکدارێکی ئیسڕائیلی گەنجێکی فەڵەستینی دەستگیرکردووە و لە ژێر پردێکدا پێیدەڵێت بەرەو پێشەوە بڕوات، کاتێک گەنجە فەڵەستینییەکە بەرەو پێشەوە دەڕوات، پێش ئەوەی بگاتە ئەوبەری پردەکە، چەکدارە ئیسڕائیلییەکە تەقەی لێدەکات. https://www.youtube.com/watch?v=aogxr1BmMy4 بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، ڤیدیۆکە هی ساڵ و نیوێک پێش ئێستایە و دوێنێ دزەی پێکراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە. . هەرچەندە لەکاتی تەقە لێکردنیدا ڕاستەوخۆ گەنجەکە دەکەوێت، بەڵام پەیامنێری ماڵپەڕی عەرەبییە ڕایگەیاندووە کە فیشەکەکە پلاستیکی بووە و چەکدارە ئیسڕائیلییەکە بۆ کات بەسەربردن و خۆشی خۆی ئەو کارەی کردووە.