گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پێدەچێت لە ڕێگەی یانەیەکی گەورەوە مۆرینهۆ بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی

2019.11.03 - 13:43
پێدەچێت لە ڕێگەی یانەیەکی گەورەوە مۆرینهۆ بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی
ناس کورد- پێدەچێت بەمنزیکان دووبارە مۆرینهۆی پرتوگالی بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی و ڕۆژنامەکانی ئەوروپا ئاشکرایانکردووە، یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی نزیکە لەوەی ئەو ڕاهێنەرە پرتوگالییە ڕازی بکات بە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە. . ڕۆژنامەی تایمزی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لەگەڵ مۆرینهۆی ڕاهێنەری پرتوگالی گفتوگۆی کردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری دورخستنەوەی ئۆنای ئێمری، ڕاهێنەری ئێستای یانەکەدا، ببێتە ڕاهێنەر. . ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێوەیەکی سەرەتایی مۆرینیۆ ڕازیبووە بە وەرگرتنی ئەو ئەرکە و سەرسامی خۆی بە پلانەکانی ئەرسناڵ دەربڕیوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، لەم وەرزەدا ئەرسناڵ بە ڕاهێنەرایەتی ئۆنای ئێمری بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و پێدەچێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەرپرسانی یانە ئینگلیزەکە ئێمری دوربخەنەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە یاری ئەم هەفتەیەشدا لە خولی نایابی ئینگلیزی نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لەگەڵ یانەی ۆڵڤەرهامبتۆن بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەرامبەربوون.