گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

له‌ گرژترین بارودۆخى سیاسى عێراقدا

میدیاکانى ئێران: شەوی ڕابردوو سەدر گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.. ئامانجەکەى قومە

2019.11.03 - 10:29
میدیاکانى ئێران: شەوی ڕابردوو سەدر گەڕاوەتەوە بۆ ئێران..  ئامانجەکەى قومە
ناس کورد- چەند میدیایەکی ئێرانی بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو به‌ سه‌ردانێكى كتوپڕ و له‌ گه‌ڕمه‌ى خۆپیشاندان و ئاڵۆزیه‌كانى عێراقدا، موقته‌دا سه‌رد، ڕێبەری ڕەوتی سەدر نەجەفی بەجێهێشتووە و گه‌یشتووه‌ته‌ شارى قومى ئێران. . لاى خۆشیه‌وه‌، فه‌رید مه‌درسى، ڕۆژنامه‌نوسى ئێرانى له‌ توێتێكیدا نوسیوییه‌تى: "موقته‌دا سه‌در به‌ فڕۆکەیەک له‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ به‌ره‌و ئێران فڕیووه‌ و ده‌ڵێن به‌ره‌و شارى قومم ده‌چێت كه‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌ تارانى پایته‌خته‌وه‌ دووره‌." . ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، "سه‌ردانه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در كتوپڕه‌ دوای ئەوەى هه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌ردانى شارى قومى ئێرانى كردووه‌ و دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌جه‌ف و چووه‌ نێو خۆپیشانده‌ران و داواى ڕوخاندنى حكومه‌تى كرد." . میدیاكانى ئێران هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى ڕابه‌ڕى ڕه‌وتى سەدریان ڕوون نه‌كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى له‌كاتێكدایە خۆپیشاندانى شاره‌كانى عێراق به‌تایبه‌تى پارێزگاكانى باشور به‌رده‌وامن و دروشمى به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌رانیش بووه‌ته‌ دژایه‌تیكردنى ئێران، پێشتریش ئێران داواى كردبوو سه‌در له‌ عێراقدا بمێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆشاییه‌ك دروست نه‌بێت، ئه‌مریكا و سعودیه‌ و ئیسرائیلیش به‌سواربوونى شه‌پۆلى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق سه‌دریان تۆمه‌تبار كرد.