گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داخستنى به‌نده‌رى ئوم قه‌سر له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ جموجۆڵى بازرگانى ڕاگرتووه‌

2019.11.03 - 09:08
داخستنى به‌نده‌رى ئوم قه‌سر له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ جموجۆڵى بازرگانى ڕاگرتووه‌
ناس کورد- وه‌زیرى بارزگانیی عێراق ڕایگەیاند، ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندانى ناوچه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى دواكه‌وتن له‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى بارهه‌ڵگرى برنج و خوارده‌مه‌نى تر بۆ به‌نده‌ره‌كه‌ و ڕێگریه‌كى زۆرى بۆ هه‌نارده‌كردنى ئه‌و پێداویستیانه‌ دروستكردووه‌. . محەمەد هاشم ئه‌لعانى، وەزیری بازرگانیی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، "جموجۆڵه‌ بازرگانیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌هۆى شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه‌ زیانى زۆرى به‌ركه‌وتووه‌." . لە دواى برینداركردنى زیاتر له‌ 100 خۆپیشانده‌ر له‌ شارى به‌سره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراقه‌وه‌، له‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌روازانه‌ كه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر به‌نده‌رى ئوم قه‌سرى سه‌ر به‌شارى به‌سریان داخستووه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى وه‌ستاندنى جموجۆڵى بازرگانى ناوچه‌كه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌. . هاوکات كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق له‌سه‌ر داخستنى به‌نده‌ره‌ بازرگانیه‌كه‌ هاته‌ ده‌نگ و داواى له‌ خۆپیشانده‌ران كرد پابه‌ند بن بە شوێنى خۆپیشاندانه‌كانیانه‌وه‌ و هه‌ڵنه‌كوتنه‌ سه‌ر شوێنى گشتى و موڵكى گشتیش نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.