گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوەڕ بەوە بکەن کارەکانی تورکیا و داعش جیاوازییان نییە

هەسەدە: تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی ئەنجامدانی تەقینەوەوە خەڵکی ڕۆژئاوا ناوچەکە چۆڵ بکەن

2019.11.02 - 20:46
هەسەدە: تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی ئەنجامدانی تەقینەوەوە خەڵکی ڕۆژئاوا ناوچەکە چۆڵ بکەن
ناس کورد- مستەفا بالی، وتەبێژی هەسەدە تورکیا تۆمەتباردەکات بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری گرێ سپی، ڕاشیگەیاند، تورکیا لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت خەڵک ناچار بکات شارەکە چۆڵ بکەن. . مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە تویتێکدا ڕایگەیاند: " ئەو تەقینەوەیەی ئەمڕۆ (شەممە) لە شاری گرێ سپی روویدا تورکیا ئەنجامیداوە و بەشێکە لە پیلانی ئەوان بۆ  ناچارکردنی خەڵک لە جێهێشتن و چۆڵکردنی شارەکە و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە". . وتەبێژی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو ناوچانەی تورکیا داگیری کردوون رۆژانە تەقینەوەیان تێدا روودەدات سەرجەمیشیان تورکیا بەرپرسە لێی. . مستەفا بالی جەختیشیکردووەتەوە،  پێویستە هەموو جیهان باوەڕ بەوە بکەن کە کارەکانی تورکیا و داعش هیچ جیاوازییەکیان نییە. . ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 2ى تشرینى دووەمى 2019) لە شاری گرێ سپی تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە 10 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و دەیانی دیکەش برینداربوون. .