گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەیدەر عەبادی: چاودێرى و سیخوڕیم بەسەرەوە دەکرێت

2019.11.02 - 20:17
حەیدەر عەبادی: چاودێرى و سیخوڕیم بەسەرەوە دەکرێت
ناس کورد- حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، رایگەیاند "لایەنێکی نادیار ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەوڵی سیخوڕی و چاودێریکردنی شوێنی مانەوەمدایە لەناوچەی سەوز". . ئەمڕۆ (شەممە،2ى تشرینی دووەمی 2019)، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات  ماوەى چەند رۆژێکە چاودێرى دەکرێت و هەوڵى سیخوڕیکردن دەدرێت بەسەریەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى عەبادى، ئەمە یەکەم جار نییە هەوڵی لەو شێوەیە بدرێت بۆ چاودێریکردنی، بەڵکو پێشتریش چەند هەوڵێکی دیکەش دراوە، بەڵام لەلایەن  پاسەوانەکانییەوە پۆچەڵ کراوەتەوە. . جەختی لەوەشکردوەتەوە، کە ئەو لە ماڵەکەی خۆیەتی و بەردەوامیش دەبێت لە بەرزڕاگرتنی ڕەهەندە نیشتیمانییەکان و سەرکۆنەکردنی سیاسەتی سەرکوتکردن و تیرۆرکردنی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی مەدەنی نێو خۆپیشاندانەکان.   . دوێنی (هەینی) وتەبێژى هاوپەیمانى نەسر ڕایگەیاند، حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیرانى پێشوو، لەماڵەکەیدا لە ناوچەى سەوز لەلایەن هێزێکى نادیارەوە “گەمارۆدراوە”، وتەبێژى حکومەتیش ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردووە ڕایگەیاند، ئەو زانیارییانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە بەو شێوەیە نییە. .