گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى ناوخۆى تورکیا بۆ ئەوروپا: تورکیا میوانخانەى چەکدارانی داعش نییە

2019.11.02 - 19:34
وەزیرى ناوخۆى تورکیا بۆ ئەوروپا: تورکیا میوانخانەى چەکدارانی داعش نییە
  ناس کورد- وەزیری ناوخۆی تورکیا، هەڕەشەی ناردنەوەی چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی رێکخراوى داعش لە ئەوروپا دەکات. . ئەمڕۆ (شەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2019)، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپاکرد و رایگەیاند "چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی داعش، دەگەڕێنینەوە بۆ وڵاتی خۆیان". . ئاماژەى بەوەش کرد، تورکیا میوانخانە نییە بۆ چەکدارانی داعش.   . لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کاتێکدایە، تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی دژایەتی چەند وڵاتێکی ئەوروپاوە بۆ لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، چەندینجار بە کردنەوەی دەرگای پەنابەران هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد. . هاوکات بەگوێرەى وتەى بەرپرسانى ئەو وڵاتە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر چەکدارانی داعش لەزیندانەکانی  تورکیادا دەستبەسەرکراوون و زۆربەیان هاووڵاتی وڵاتانی ئەوروپان. .