گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەواندز؛ لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى دوو کەس یەکترییان کوشت

2019.11.02 - 17:29
ڕەواندز؛ لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى دوو کەس یەکترییان کوشت
ناس کورد- لە سەیرانگای بێخاڵ لە قەزای ڕەواندز، دوو کەس کە خزمی یەکتر بوون لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن، یەکتریان کوشت. . کرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"ڕووداوەکە لە سەیرانگای بێخاڵ ڕوویداوە، کاتێک ئەو دوو کەسە لەوێ یەکتریان بینیوە تەقەیان لەیەکتر کردووە و یەکیان کوشتووە". . وتیشی، کەسەکان خزمی یەکتر بوون و  ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پێشترەوە بووە کە لە نێوانیاندا بووە. . ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمەکان بردراونەتە پزیشکی دادی سۆران. .