ناس کورد-
سه‌رچاوه ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا ئاشکرایانکرد، پێدەچێت لە گواستنەوەی زستانەدا، ئەستێرەی بەناوبانگی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دووبارە لەڕێگەی یانەیەکی گەورەوە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە ئەوروپا و چەند یانەیەکی گەورە ڕکابەری لەسەر گواستنەوەی دەکەن.
.
ماڵپه‌ڕی توتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی مانچێسته‌ریونایتد په‌یوه‌ندی به ئیبراهیمۆڤیچەوە کردووە بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی زستانەدا دووبارە بیگەڕێننەوە یانەکە. کە پێشتریش لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی مۆرینهۆدا یاری بۆ دەکردن.
.
تۆتۆ مێرکاتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە مانچستەریونایتد، هەریەکە لە ئینته‌رمیلان و ناپۆلی ئیتاڵیش هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە زەبەلاحە سویدییەکە دەدەن.
.
سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری مان یونایتد ده‌یه‌وێت هێڵی هێرشبردنی تیپه‌كه‌ی به‌هێزتربكات، به تایبه‌تی له هاوینی رابردوو هه‌ریه‌كه له لوكاكۆ و سانچێز ریزه‌كانی تیپه‌كه‌یان به‌ره‌و ئینته‌رمیلان جێهێشت.
.
هەوڵدانی ئەو یانانە بۆ گواستنەوەی زڵ‌اتان لەکاتێکدایە، یاریزانە سویدییەکە هەرچەندە تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام لە 31 یاری ئه‌م وه‌رزه‌دا لەگەڵ لۆس ئەنجلێس گالاكسی 31 31 گۆڵی تۆمار کردووە و هەشت گۆڵیشی دروستکردووە.
.
له كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو زڵ‌اتان گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئانجلیس گالاكسیی ئه‌مریكی كۆتاییدێت و تائێستاش ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەرنەبڕیوە، هەربۆیە ده‌توانێت به خۆڕایی بچێته هه‌ر یانه‌یه‌ك، كه بیه‌وێت.
.