گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشانده‌رانى ئوم قه‌سر ده‌روازه‌ گرنگەکانى ئه‌و به‌نده‌ره‌یان داخست

2019.11.02 - 15:38
خۆپیشانده‌رانى ئوم قه‌سر ده‌روازه‌ گرنگەکانى ئه‌و به‌نده‌ره‌یان داخست
ناس کورد- ئاژانسێکى هەواڵى جیهانى بڵاوى کردەوە "دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ گازى فرمێسكڕێژ له‌دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنراوه‌، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌، 2ى تشرینى دووەمى 2019 خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌كانى به‌نده‌ره‌كه‌یان داخست". . ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى ئه‌منى عێراقه‌وه‌ ئاماژەى بەوە کرد، هه‌زاران خۆپیشانده‌ر ئەو ده‌روازه‌ سه‌ره‌كیانەى كه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر به‌نده‌رى ئوم قه‌سر داخستووه‌. . به‌رپرسى به‌نده‌ره‌كه‌ش به‌ئاژانسه‌كه‌ى وتووه "چه‌ند هێڵێكى بارهه‌ڵگرى جیهانیى به‌هۆى داخستنى ده‌روازه‌كانى به‌نده‌ره‌كه‌وه‌ ڕاگیراوون". . هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)‌، ژماره‌یه‌كى تر له‌خۆپیشانده‌ران ئەو رێگە سەرەکییەیان داخست كه‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى ناوچه‌كه‌ و ڕێگه‌یان له‌كارمه‌ندانى كۆمپانیاكه‌ گرتووه‌ بچنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. . له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندانه‌كانى عێراق هاووڵاتیانى ناوچه‌ى ئوم قه‌سڕیش به‌شدارى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى کرد له‌دژى گه‌نده‌ڵى و كه‌مى خزمه‌تگوزاریه‌كان، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانى ناوچه‌كه‌ش له‌خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌كه‌دا نزیكه‌ى 30 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیەكانه‌وه‌ بریندار كراون. .